ڕه‌مادی چی وای نه‌ماوه بكه‌وێ.. هێزه‌كانی عه‌بادی و شیعه‌كان هه‌ڵاتوون

به‌غدا-KDP.info- داعش، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاڵا ڕه‌شه‌كه‌یان له‌سه‌ر بانی كۆمه‌ڵگه‌ی حكوومه‌ت له شاری ڕه‌مادی به‌رز كرده‌وه و، سه‌ركه‌وتنی خۆیان له‌و شاره له بڵندگۆكانی مزگه‌وته‌كانه‌وه راگه‌یاند، ئه‌مه‌یش پاش ئه‌وه دێ كه، ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری شاره‌كه‌دا گرت.
ئه‌گه‌ر بێت و ڕه‌مادی بكه‌وێ، ئه‌وا ده‌بێت به گه‌وره‌ترین شار له عێراق كه له پاش هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی ئاسایش و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی عێراقه بۆ له‌نێوبردنی داعش، داگیر ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس ده‌ڵێن، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه چه‌كدارانی داعش به ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراوه‌وه هێرشیان به‌رپا كردووه، تا بتوانن به‌گه‌نه نێوه‌راستی شاری ڕه‌مادی، كه كۆمه‌ڵگه ئیدارییه‌كانی حكوومه‌تی لێن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینییش شه‌ڕ له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ڕه‌مادی-100كم دوور له به‌غدا- هه‌ر هه‌بووه و، گوایه هێزه‌كانی حكوومه‌ت هێشتا كۆنترۆڵی خۆی له نێوه‌ندی فه‌رمانده‌یی سه‌ر به سوپا له ده‌ست نه‌داوه كه ده‌كه‌وێته خۆراوای ڕه‌مادییه‌وه.
كه‌وتنی ره‌مادی به ته‌واوی به ده‌ست تیرۆریستانی داعشه‌وه، ده‌بێت به گورزی به‌هێز له حكوومه‌ته‌كه‌ی (عابادی) كه هێشتا شه‌ش هه‌فته‌ی له كۆنترۆڵكردنه‌وه شاری تكریت تێپه‌ر نه‌كردووه، كه میلیشیا كۆمه‌كیان ده‌كرد.
پارێزگاری ئه‌نبار(سوهێر ئه‌لڕاوی) له تویتێكیدا نووسیه‌ویه‌تی 'دۆخی ئنبار تا بڵێی مه‌ترسیداره، به‌ڵام شاری ره‌مادی هێشتا به ته‌واوی نه‌كه‌وتووه‌ته ده‌ست داعشه‌وه؛ ئه‌ڵبه‌ت هه‌وڵی چری هێزه‌كانی حكوومه‌تی ده‌وێ تا ئه‌نبار كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه و به‌ره‌و باكووری به ئاراسته‌ی مووسڵ -مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كیی داعش- پێشڕه‌وی بكه‌ن.
ڕایدێكی سوپای عێڕاقییش ده‌ڵێ، دۆخی ئه‌نبار گه‌لێ مه‌ترسیداره؛ گوتیشی، تیرۆریستانی داعش ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمه‌ك و ڕه‌وانه‌كردنی چه‌ك و تفاقی سه‌ربازییان بۆ ڕه‌مادی گرتووه، كه ئه‌سته‌مه هێزه‌كانی ئه‌وێ پشتیوانی بكرێن.
زیاتر گوتی، زۆربه‌ی یه‌كه‌كانی پۆلیس و سوپای عێراق له ناوچه‌كه پاشه‌كه‌شه‌یان كردووه، به‌ڵام هه‌ندێك هێزی بنه‌بڕكردنی تیرۆر-كه بۆ پارێزگاریكردن له گیانی خۆیان دژ به داعش ده‌جه‌نگن- ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانیش كه له یاریگاكه‌ی نێوه‌ڕاستی شاره‌كه‌ن، گه‌مارۆ دراون.
زریان زیاد




