لایه‌نه‌كان هه‌فته‌ی دادێ ناوه‌كان ڕاده‌ست ده‌كه‌ن.. په‌رله‌مان ده‌نگی له‌باره‌وه ده‌دات

هه‌ولێر-KDP.info- هه‌ر به گه‌یشتنی ناوی ئه‌ندامانی لیژنه 21كه‌سییه‌كه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مان ده‌نگی له‌باره‌وه ده‌دات. سكرتێری په‌رلامان وای گوت.
(فه‌خره‌ددین قادر) بۆ ماڵهپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، هه‌ڵبه‌ت 15 تێپه‌ڕیوه له ڕاسپاردنی لایه‌نه‌كان-ئه‌وانه‌ی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌ندامیان له لیژنه 21 كه‌سییه‌كه‌دا هه‌بێ- بۆ دیاری كه‌سه‌كانیان و ''پێیان گوتووین كه هه‌فته‌ی دادێ، به واتای له دوای سبه‌ی شه‌ممه‌وه، لیسته‌كانیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و دواتر په‌رله‌مان ده‌نگی له‌باره‌وه ده‌دات.''
به گوته‌ی (قادر) هه‌ر كات ناوه‌كان گه‌یشتن شه‌وا ئه‌وان كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی بۆ ساز ده‌ده‌ن تا بیانخه‌نه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندی بكه‌ن؛ ئینجا ده‌ست به پڕۆسه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور بكه‌ن كه ماگێكیان بۆ دیاری كراوه.
نه‌شوان به‌رزنجی




