٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جه‌عفه‌رئێمینکی: پشتیوانی خەباتی پیشەییانەو داکۆکی کردن لەمافەکانى مامۆستایان دووپات دەکەینەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- (د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەبیرەوەری 53 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستاندا ده‌ڵێت، پشتیوانی خۆمان بۆ خەباتی پیشەییانەو داکۆکی کردن لەمافەکانتان دووپات دەکەینەوە.
 
لەبیرەوەری پەنجاو سێیەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و تەواوی مامۆستایانی کوردستان دەکەین.
 
مامۆستایانی کوردستان لەسەرجەم قۆناغەکانی خەبات دا وێڕای پێگەیاندنی نەوەکانی گەلەکەمان هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی دۆزی رەوای گەلی کوردستان بوونەو لەرۆژە سەختەکانیشدا بەهیچ شێوەیەک نەیانهێشتوە رەوەرەوەی پەروەردەو فێرکردن بوەستێ و بەرگەی بێ موچەیی و ناخۆشیەکانیان گرتوەو تا ئەمرۆشی لەگەڵدابێ هەڵوێستەکانیان مایەی شانازی هەموومانە.
 
هەر بۆیە لەم بۆنەیەدا پشتیوانی خۆمان بۆ خەباتی پیشەییانەو داکۆکی کردن لەمافەکانیان دووپات دەکەینەوە
سەری رێزونەوازش لەبەردەم شەهیدانی مامۆستا و گشت شەهیدان دادەنەوێنین 
 
 
      دکتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
١٥/٥/٢٠١٥
 

هەواڵی پەیوەندیدار