٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشنیازی لیژنەیەکی باڵا دەکرێت بۆ ناوچەكانى سنوورى مادده‌ى‌ 140..بۆ دوای کۆتایی داعشه‌

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، پێشنیازێکمان بەدەست گەیشتووە بۆ ئەوەی لیژنەیەکی باڵا دروست بکرێت بۆ بەرچاوڕوونی لەبارەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم لە دوای کۆتایی ھاتنی داعش.
 
سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان (شوان شێخ ئەحمەد) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پێشنیارێک بەدەست ئێمە گەیشتووە لەلایەن دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، کە لیژنەیەکی باڵا پێکبێت بۆدیراسەکردنی ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم لەدوای کۆتایی ھاتنی گروپى  تیرۆرستی داعش لەناوچەکە.
 
(شێخ ئەحمەد) گوتیشی: ، بەپێی پێشنیارەکە داواکراوە کە لیژنەکە لەسەرۆکایەتی ھەرێم و حکوومەت و پەرلەمان دروست بکرێت، بۆئەوەی بەرچاوڕوونیەک ھەبێت بۆ دوای کۆتایی ھاتنی داعش.
 
سەرۆکی لیژنەی ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ڕوونیشی کردەوە، ئەو پێشنیازە لە لیژنەکەی ئێمەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا گفتوگۆمان لەسەر نەکردووە، بەڵام ھەرکاتێک گفتوگۆمان لەسەر کرد ئەو کات رای خۆمان وەکو لیژنە لەسەر ئەو پێشنیازە دیاریدەکەین.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار