جه‌مال مرۆتكه: پێشمەرگە دەستى به بۆردوومانی داعش كرد و تائێستاش به‌رده‌وامه

هەولێر-KDP.info- (جه‌مال مۆرتكه) سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى گوێر، سفه‌ییه رایگه‌یاند، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێزى پێشمه‌رگه دەستى بە بۆردومانی بنکەکانی تیرۆریستانى داعش کردووە لە سنووری گوێڕ.
(جه‌مال مۆرتكه) سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى گوێر، سفه‌ییه به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگەیاند: "لە سه‌عات 5:30 ی بەرەبەیانەوە پێشمه‌رگه لە گوێڕەوە بە تۆپ بۆردومانی بنکەکانی تیرۆریستانى داعش دەکات، لە بەرامبەردا داعش بە هاوەن و دۆشکە تەقە دەکەنەوە".
(مۆرتكه) گوتیشی: "دوای بۆردومانی تۆپخانەکانى ئێمە جموجۆڵی زۆر کەوتووەتە نێو تیرۆریستانى داعش لە بنکەکانیان لە گوندی کەنەش و ئۆتۆمبێلی زۆریان هاتووچۆ دەکەن کە ئاماژەیە بەوەی زیانی زۆریان لێکەوتووە".
سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى گوێر، سفه‌ییه، هۆکاری دەستپێکردنی ئەو تۆپبارانکردنەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە تیرۆریستانى داعش لە گوندی کەنەش-ەوە ماوەیەکە سەرلەبەیانیان زوو بە دۆشکە و هاوەن بۆردوومانی بنکەکانی پێشمەرگە دەکەن و هێڵی پێشەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە بێزاردەکەن، بۆیە ئەمڕۆ تۆپخانەکانى پێشمه‌رگه لەگەڵ یەکەم تەقەکردنی ئەوان تۆپبارانى کردن و تائێستاش پۆپ بارانه‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه".




