٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

به‌غدا لەرێگەی وەزیری نەوتەوە دەیەوێ داوای هەولێر وەر بگرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- ئه‌ندامێكى كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ڕایده‌گه‌یێنێت وه‌زیرى نه‌وتى عیراق بۆیە سەردانی هه‌رێمى كوردستانی کردووە‌ تا به‌ هه‌رێم بڵێت به‌ ڕێككه‌وتنەکەى 'کوردستان‌عێراق'ـەوە پابەندن.

(سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلێڤانه‌یى) ئه‌ندامە كوردی لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ‌‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بۆ ئەوە هاتووە بۆ هه‌رێمى كوردستان کە‌ به‌ حكوومه‌تى هه‌رێمی ڕابگه‌یێنێت كه‌ ئه‌و كێشه ‌و قه‌یرانه‌ى هه‌یه‌ چاره‌ی بۆ ده‌دۆزنه‌وه‌ و، پابه‌ند ده‌بن به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌وە و داواكانى حكوومه‌تى هه‌رێم وه‌رده‌گرن."
(سلێڤانەیی) گوتیشى: "حكومه‌تى هه‌رێم له‌ مانگى چواردا هەموو ڕۆژێ‌ 552هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى له‌ ڕێگه‌ى به‌غداوه‌ هه‌نارده‌ كردووه، کەچی به‌غدا لە باتی ٨٨٢ملیار دینار هەقەکەی هەرێم، تەنیا 488ملیار دینارى ناردووە! جا ئەوە بڕه‌ پاره‌ى لێیان گل داوەتەوە، لە سەریان قەرزە و هەر دەبێ بینێرن. بێگومان ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى ناوه‌ند پابه‌ندى ڕێككه‌وتنەکەی هه‌رێم‌به‌غدا نه‌بێت ــ كه‌ بوودجه‌ى 2015یش بەو گوێرەیە په‌سه‌ند كراوە ــ ئه‌وا هەرێم بە گوێرەی یازدەهەم بڕگەی بوودجەیاساى 2015 دەجووڵێتەوە كه‌ دەڵێ "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراق‌ هەقە بوودجەی کوردستان دابین نەکا، هەرێمی کوردستانیش ئیتر لە سەری نییە بە كۆمپانیاى سۆمۆدا نەوتی خۆی بۆ بەغدا بنێرێت."

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار