٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ماڵی خەڵک داگیر دەکات و، دەیشیداتە کرێ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info-تیرۆریستانى داعش له‌ گه‌ڕه‌كێکى شارى مووسڵدا ماڵی چەند کەسێکیان تاڵان و داگیر کرد و، ئینجا داویانەتە کرێ.

(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) به‌رپرسى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ مووسڵ به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى گوت: "ئه‌مڕۆ له ‌ناوچه‌ى ڕه‌شیدیه‌ لە چه‌پەنگی شارى مووسڵدا، تیرۆریستانى داعش خانووى کۆمەڵە هاووڵاتییەکیان تاڵان و داگیر کرد و، ئینجا بە ١٠٠هەزار دینار دایانە کرێ کە ئەوانەی بوون بە کرێچی کۆمەڵە ئاوارەیەکی خەڵکی سووریا بوون.
نه‌شوان به‌رزنجى-بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار