٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باپیر كامەلا: بە سازان نەبێت، كورسییەكەی لیژنەی دەستوور ڕەت دەكەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سەرۆكی فراكسیۆنی ئاراستەی سێیەم لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: "دەستوور گوزارشت لە هەموو تاكێكی كۆمەڵگە دەكات نەك تەنیا لە چەند لایەنێك، بنەمای یاساكەیش سازانە، بۆیە بە سازان نەبێت بەشداری ناكەین."

سەرۆكی فراكسیۆنی ئاراستەی سێیەم لە پەرلەمانی كوردستان (باپیر كامەلا)، وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "ئێمەی شیوعی و، زەحمەتكێشان و، بزووتنەوەی ئیسلامی و سۆشیالیست، هیچ لایەنێکمان بە سیستەمی سانتلیگۆ بەشداری ناكەین، چونكە بنەمای یاساكە سازانە، بە سازانیش نەبێت بەشدار نابین، بۆ ئێمە بە چوار لایەن كورسیەك دیاری كراوە، ناتوانین لەسەر ئەو كورسییە ڕێك بكەوین، بۆیە هەر چوار لایەن لەسەر ئەوە ڕێك كەوتووین ئەو كورسییە گل نەدەینەوە و ڕەتی بكەینەوە."
(كامەلا) گوتیشی: "چوار لایەنەكەی دیكە نایانەوێت ئێمە بەشدار بین و دەستووریان کردووە بە حزب‌حزبێنێ؛ ئامانجیان ئەوەیە ئەو چوار لایەنەی تێیدا نەبن."
سەرۆكی فراكسیۆنی ئاراستەی سێیەم دەیشڵێ: "ئێمە ئەو چوار حزبە  هەڵوێستی پارتی بەرز دەنرخێنین کە ئا وەها فراوان بیر دەكاتەوە و پێی وایە دەستوور هیی هەمووانە، ناكرێت لەلایەن چەند حزبێكەوە سیستەمێك بسەپێنرێت كە لەگەڵ بنەمای سازان تێك نەكاتەوە؛ پارتی لەگەڵ سازان و بەشداریكردنی هەموو لایەنەكانە، سیستەمی سانتلیگۆ بۆ هەڵبژاردنە، ئەوە لیژنەیەكە بۆ نووسینەوەی دەستوورە كە پەیوەندیی بە تاكەكانی كۆمەڵگەوە هەیە، ئەوە پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە نییە تۆ لە سەدا چەند دەنگت هێناوە و ئەوەی دیكە چەند دەنگی هێناوە، دەستوور دەبێت ئالییەتێكی هەبێت، ئەویش گوزارشت لە هەموو لایەنەكان بكات."
ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار