مینا ئاوەکەلەیی: لە سلێمانیدا تەنیا ٩ پۆستیان بۆ دیاری کردووین

دهۆک -KDP.info- ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى پارتیى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت، تا ئێستا هیچ بڕیارێكیان نه‌داوه ئاخۆ رازى ببن به‌و به‌شه‌ى پێیان دراوه یان ببن به ئۆپۆزسیۆن. دەیشڵێت تەنیا ٩ پۆستیان بۆ دیاری کردوون و، ئەویش زۆر کەمە.
(مینا ئاوه‌كه‌له‌یى) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ئه‌و داواكارییه‌ى ئێمه‌ى لیستى پارتیى خستوومانه‌تە به‌رده‌م لیژنه دانوستانكەره‌كان هێشتا به فه‌رمیى وه‌ڵامیان نه‌داوینە‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به‌و پۆستانه‌ى لیستى گۆڕان و خزمه‌ت وه‌ریان‌گرتووه ئێمه وه‌كو فراكسیۆنى زه‌رد پیرۆزباییان لێ ده‌كه‌ین و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین؛ ئێمه لە سه‌ره‌تاوە بڕیارمان دابوو پێکەوە بین و ده‌نگمان دا به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگار، نه‌ده‌بوو ئه‌وان ئه‌وه‌نده په‌له‌یان بایه له وه‌رگرتنى پۆسته‌كانی دیکە تاكو ئه‌وه‌ى ئێمه‌یش یەکلا دەکرایەوە."
(مینا ئاوه‌كه‌له‌یى) ڕاشیگه‌یاند: "تا ئه‌و كاته هیچ بڕیارێكمان نه‌داوه كه ئاخۆ بەو بەشەی داویانە ڕازی ببین یاخود ببین بە ئۆپۆزسیۆن؛ ڕاستییەکەی ئەو بەشەی داویانە پێمان زۆر کەمە و، پێى ڕ‌ازى نابین؛ وا جارێ قسەی لێ دەکەین و، ده‌رفه‌تیان پێ ده‌ده‌ین دیسان بێنه‌وه؛ ئێمه داوامان کردووە یان پۆستى قایمقامەتیى هه‌ڵه‌بجه‌یشمان پێ بدەن یان هەر سیادە پۆستێكى دیکەی ئه‌و شاره، جا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن بێت یاخود جێگرى پارێزگار، ئه‌گه‌رنا بەندە بەش‌بەحاڵی خۆم پێم باشه ببین بە ئۆپۆزسیۆن نه‌ك به‌شداریکەرێکی كارتۆنی."
(مینا) گوتیشى ، ئێمه به‌شداریمان پێ كراوه، به‌ڵام ئه‌و بەشەى پێمان دراوه زۆر له هەقەکەی خۆمان كه‌متره؛ ئاخر ئێمه بە سێ كورسییەکەمانەوە ته‌نها نۆ پۆستمان پێ دراوه، كه‌چى لیستى خزمه‌ت بە چوار كورسییەکەیانەوە حه‌ڤده پۆستیان پێ دراوه! چۆن وا دەبێ؟
نه‌شوان به‌رزنجى




