٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەباس غەزالی: هاتنی وەزیری نەوت بۆ هەولێر، دوادەرفەتە بۆ بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەدات، عەقڵییەتی بەغدا و مامەڵەكردنی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا، پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە، بۆیە هاتنی وەزیری نەوتی عێراق بۆ هەرێم، دوادەرفەتە.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان (عەباس غەزالی) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموركراتی كوردستان گوتی: "عەقڵییەتی بەغدا و مامەڵەكردنی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا، پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە، بە تایبەتی ئەو عەقڵەی پارەی هەرێمی كوردستانی بڕی، ئیحراجی بۆ خۆی و حكوومەتی عێراق و ڕێككەوتنەكە دروست كرد تا كار گەییشتە ئەوەی كە هەموو لایەنەكان نیگەرانن بەرانبەر بەو ناحەقییەی بەغدا ئەنجامی داوە".
(غەزالی) گوتیشی: "هاتنی وەزیری نەوتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان، نیشانەی ئەوەیە كە لایەنێك لە بەغدا دەیەوێت پێشێلی ڕێككەوتنەكە بكات، بەڵام ئەمە دوادەرفەت دەبێت بۆ بەغدا ئەگەر پابەند نەبێت بە ڕێككەوتنی نەوتەوە".
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، عەقڵییەتی حوكمڕانیی بەغدا لە (مالیكی)ـیەوە بە خراپی هاتووە، بۆیە دەبێت (عەبادی) ئەو خراپییە چاك بكاتەوە، ئەگەرنا هەمان ڕەخنەیش لەو دەگیرێت.
كارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار