بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین فەرمانبەری پێویستن

هەولێر-KDP.info- لقی هەولێری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین، داوا لە دەرچووان دەكات ئەوانەی دەیانەوێت بە شێوەی گرێبەست دابمەزرێن، دەتوانن تا 25ـی ئەم مانگە سیڤییەكانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكە بنێرن.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی هەولێری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین (زێبار خالید) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بەڕێوەبەرایەتییەكەمان پێویستی بە كۆمەلێك فەرمانبەر هەیە بە شێوەی گرێبەست، دەرچووان دەتوانن لە ڕێگەی وەرگرتنی فۆڕم و پێشكەشكردنی CV سەردانی ئۆفیسی سەرەكیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین/ هەولێر لە حامیەی رواندز بكەن".
رابین شێروانی




