نێچیرڤان بارزانی و پەرلەمان لە كۆبوونەوەدان

هەولێر-KDP.info- سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) ئێستا لە تەلاری پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكایەتیی پەرلەمان و لیژنەكانی دارایی و سەرچاوە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە كێشەی بودجە لە كۆبوونەوەدان، لە كۆبوونەوەكەیشدا وەزیری سامانە سرووشتییەكان وردەكارییەكانی بڕی نەوتی هەناردەكراو دەخاتە ڕوو.
بەر لە دەستپێكردنی كۆبوونەوەكەیش (نێچیرڤان بارزانی) راگەیاند: "لەگەڵ بەغدا بە ڕێككەوتن لە مانگەكانی 1 و 2 و 3 لە ناردنی بڕی نەوتی دیاریكراو دوا كەوتین، بەڵام لە مانگی 4 بڕەكەمان تەواو كردووە".
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان هەروەها گوتی: "لە مانگی 4 دەستمان كردووە بە پڕكردنەوەی بڕی ناتەواوی نەوتی مانگەكانی پێشوو".
(نێچیرڤان بارزانی) لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئاماژەی دا: "دەستكاریی هیچ پارەیەكی بانكی بازرگانیی عێراقمان نەكردووە، تا بەغدا پارەمان لێ بگێڕێتەوە".




