جێگرێکی دیکەی ئەبوبەکر بەغدایی کوژرا

مووسڵ- -KDP.info- فڕۆکە جەنگییەکان تەلەعفەریان تێر بۆردوومان کرد و، دووەم کەسی داعشانیان کوشت.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش 20 پۆلیسیان لە گرتووخانەی بادۆش لە ناحیەی گەیارە گوللەباران کرد و تەرەمەکەیانیان ڕادەستی پزیشکی دادوەریی مووسڵ کرد.
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش لە بابتۆپدا بە بەرچاوی خەڵکەوە سەری لیوا (مەھدی سوڵتان)ـیان بڕی؛ ئەو کابرایە پاش ناسر غانم، هەمەکارەی دووەم فیرقەی سوپای عێراق بوو."
ڕوونیشی کردەوە، ئەم ئێوارەیە (ئەبووعەلا عەفری) جێگری (ئەبووبەکر بەغدایی) لە مووسڵ و (ئەکرەم قرباش) ناسراو بە مەلا میەسەر، قازیی جەزیرە و بادیە لە بۆردوماندا کوژراون.
بڵند ئیبراھیم




