٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەو ٤٥ ڕۆژەدا ٥٠٠ داعش لە شنگال کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگال ڕایگەیاند، ڕەوشی ناوچە ئازادكراوەكان زۆر ئارامە و، بەردەوام خەڵكی ناوچەكە دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

عەقید (نادر خەمۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە سای پێشمەرگەوە ئاساییشی ناوچە ئازادكراوەكان زۆر دابین و باشە؛ وا بەرەبەرە خەڵكە ئاوارەکە دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان. جا با خەڵكی سنوون و دەوروبەریشی بگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان."
عەقید (نادر خەمۆ)  دەیشڵێ:  "لەوەتی مانگ و نیوێکە هاتوومەتە شنگال، زیاتر لە 500 تیرۆریستی داعش كوژراون و، بە سەدانیشیان لێ بریندار بووە؛ ئاخر ڕۆژ نییە پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان مۆڵگە و بارەگاكانی داعش بۆردومان نەكەن؛ ئەوەتا داعش لێرە زۆر بێهێز بوونە و، ئیتر یەك هێرشیشیان پێ ناکرێت؛ چ پەلامارێکیش دەدەن، بە سەرشۆڕی دەیاندەینە دواوە."
ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار