فشاری حکوومەتی ھەرێم وەزیری نەوتی عێراقی بە پەلە گەیاندە ھەولێر

هەولێر-KDP.info- وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە ھەولێر و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆ بێتەوە و، لەبارەی کێشەی نەوت و بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان؛ پەرلەمانتارێک دەڵێت، فشاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەزیری نەوتی بە پەلە گەیاندە ھەولێر.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستا، (د. ئەردەڵان نوورەدینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق بە ئارەزووی خۆی بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستانی دیاری دەکرد و بەشێکیشی لێ بڕی، ھەرێمی کوردستانیش ناڕەزایەتی دەربڕی و، فشاری لەسەر حکوومەتی بەغدا دروست کرد؛ پاش ئەوەی دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر ئەو بابەتە کۆ بووە و، ئەمڕۆیش حکوومەت و نوێنەرانی کورد لە بەغدا کۆ بوونەوە، وەزیری نەوتی عێراق بە پەلە خۆی گەیاندووەتە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگەچارەیەک بدۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە."
(ئەردەڵان نوورەدینی) گوتیشی، حکوومەتی عێراق بە بیانووی ئەوەی ھەرێم پارەیەکی زۆری ئەوان قەرزدارە بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان دەبڕێت کە ئەمە ھیچ ڕاست نییە.
بڵند ئیبراھیم




