٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی زێرەڤانی و هێزی ئامادە مووچە وەردەگرن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.indo- بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ ڕاگەیاند و ئاماژەی دا، سبەی پێنجشەممە 14-ی 5 -ی 2015 مووچەی مانگی سێی 2015ـى فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و هێزی ئامادە دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕوونیشی كردووەتەوە كە، یەكشەممەی داهاتوو 17-ی 5 -ی 2015  مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.
هەروەها ئەوەیشی خستووەتە ڕوو، رۆژی دووشەممە 18-ی 5-ی 2015 وەزارەتی پەرروەردە مووچە وەردەگرێت.
ئومێد بابان

هەواڵی پەیوەندیدار