وه‌زیرى نه‌وتى عێراق سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كات

بەغدا -KDP.info- وەزیری نەوتی عێراق دەیەوێ بەو نزیکانە بێتە هەولێر و جەخت لە پابەندبوونی بەغدا بە رێکەوتنی هەولێر بکاتەوە.
(د. ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامى كورد له لیژنه‌ى مافى مرۆڤى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌زیری نه‌وتى عێراق ئاشكراى كرد كه سه‌ردانێكی هه‌رێمى كوردستان ده‌کات و سه‌ردانه‌كه‌یش تایبه‌ت ده‌بێت به دۆسیەی نه‌وت و رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا."
دەیشڵێت، هاتنى وه‌زیرى نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌بێ تا جه‌خت له سه‌ر پابه‌ندبوونى حكوومه‌تى ناوه‌ندى بكه‌نه‌وه به‌و ڕێككه‌وتنه‌ى هەولێر و بەغدا له‌سه‌رى ڕێك كه‌وتوونە، پێشم وایه ئه‌و سه‌ردانه له كاتێكى نزیك ده‌بێت پێش سه‌ردانى شاندی په‌رله‌مانى كوردستان بۆ به‌غدا.
نه‌شوان به‌رزنجى




