ژمارەیەک چەکداری بۆکۆحەرام لە مووسڵ کوژران

مووسڵ-KDP.info-ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى بۆكۆحه‌رام لە مووسڵ کوژران؛ هاوکات داعش 200 کەسی دیکەی بۆ مەرامی مادی و بە بیانووی نەهێشتنەوەی ڕیش دەستگیر کرد و سزای مادییان دان.
(سه‌عید مه‌موزینى) به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێنج چه‌كدارى بۆكۆحه‌رام له شارى مووسڵ كوژران.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ڕاگه‌یاندى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ گوتیشى:"به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به‌و بڕیاره‌ى تیرۆریستانى داعش كه نابێت پیاوان و گه‌نجان ڕدێنى خۆیان بتراشن ئه‌مڕۆ 200 كه‌سیان له ناوچه جیاجیاكانى مووسڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه هه‌ر یه‌كه به په‌نجاهه‌زار دینار غه‌رامه كراون."
(مه‌موزینى) زیاتر گوتیشى، هه‌ر ئه‌مڕۆ 70 لاشه‌ى كوژراوى تیرۆریستانى داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ پزیشكى دادوه‌رى مووسڵ كه له شنگال و سنوورى گوێڕ به ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان كوژراون.
بوك‌و حه‌رام گرووپێكی گوایه سوننه‌مه‌زه‌بن و بانگه‌شه بۆ جیهاد ده‌كه‌ن.. ئه‌و گرووپه ئیسلامییه سه‌له‌فییه جیهادییه له نێجیریا ده‌ركه‌وتن و ده‌یانه‌وێ به زه‌بری چه‌ك شه‌ریعه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن. بوك‌و حه‌رام په‌روه‌رده و فێركردنی ڕۆژاوایی به حه‌رام ده‌زانێ.
سه‌ركرده‌كه‌یان ناوی (ئه‌بوبه‌كر شیكاو)ه و سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و گرووپه ده‌كات كه ده‌ستیان له خوێندن هه‌ڵگرتووه و بنكه‌یه‌كیان دروست كردووه له گوندی كانامای ویلایه‌تی یوبه‌ی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی نێجیریا.
له 12ی 2015، ڕێكخراوه تیرۆریسته‌كه‌ی داعش 'به‌یعه'تی بوك‌و حه‌رامی قبووڵ كرد.
نه‌شوان به‌رزنجى




