ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر-KDP.info- ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له به‌رده‌وامبوون بۆ چاره‌كردنی كێشه و پرسه‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆكردن و دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال ده‌كاته‌وه، به‌ڵام تێییشیدا هاتووه كه، ئه‌گه‌ر دیالۆگ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال نه‌گه‌یشته ئه‌نجام و حكوومه‌تی فیدرال هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر پێشێلكردنی یاسای بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌نارد، ئه‌وا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێگه‌چاره‌ی دیكه ده‌گرێته به‌ر بۆ دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌رێمی كوردستان.
بۆ خستنه‌ڕووی دواپێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ڕێككه‌وتنی 2-12-2014ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13-5-2013، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر ساز كرا.
ئه‌مه ده‌قی ڕاگه‌ینراوه‌كه‌یه:
دوای خستنه‌ڕووی ورده‌كاری و داتاكانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌شدارانی كۆبوونه‌وه كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه:
1- له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نارده‌كردنی بڕی پێویستی نه‌وت به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌كه و یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015، به داخه‌وه له‌به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تی فیدرال پابه‌ند نه‌بووه به ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه بارقورسییه‌كی زۆر كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی داراییی هه‌رێمی كوردستان به هۆی بڕینی به‌شه‌بودجه‌ی ساڵی 2014 و شه‌ڕی دژی تیرۆر و بوونی زیاتر له ملیۆنێك و پێنجسه‌دهه‌زار ئاوا‌ره و په‌نابه‌ر و ده‌رهاویشته‌كانی كه له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراله‌وه، به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه.
2- كۆبوونه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و پرسه‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆكردن و دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال.
3- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ڕێككه‌وتنه‌كه و به یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015ی عیراقی فیدراله‌وه پابه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیالۆگ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال نه‌گه‌یشته ئه‌نجام و حكوومه‌تی فیدرال هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر پێشێلكردنی یاسای بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌نارد، ئه‌وا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتبه‌ست به بڕگه‌ی 3 له مادده‌ی 11ی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015 و به‌پێی یاسای ژماره 5ی ساڵی 2013ی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕێگه‌چاره‌ی دیكه ده‌گرێته به‌ر بۆ دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌رێمی كوردستان.
4- كۆبوونه‌وه داوا له حكوومه‌تی فیدرالی ده‌كات كه به‌پێی به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی، چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدرال و هه‌رێم بكات و پابه‌ند بێت به ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كانه‌وه.




