پارتی ناوی نوێی ئەندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری ڕاگەیاند

هەولێر-KDP.info- گوته‌بێژی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ڵێت، پارتیی دیموکراتی کوردستان ناوه‌كانی خۆی بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور دیاری كردووه، به‌ڵام تاكو ئێستا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی نه‌كردوون.
(محه‌مه‌د عه‌لی یاسین) گوته‌بێژی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور كه حه‌وت ئه‌ندامی به‌رده‌كه‌وێت، ناوه‌كانی دیاری كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانی نه‌كردوون."
(محه‌ممه‌د عه‌لی یاسین) ئاشکرایشی کرد کە ناوه‌كانی ئه‌ندامانی پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور بریتین له: (حاكم نه‌مر كه‌چۆ)، ( ڤاڵا فه‌رید)، (فه‌رسه‌ت سۆفی)، ( سیروان زه‌هاوی)، (عوسمان وه‌یسی)، (حه‌كیم خه‌سرۆ)، (عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولرەزاق).
رابین شێروانی




