فڕاکسیۆنی پارتی چاوەڕوانی کۆبوونەوەی چوار لایەنەکەیە.. ئه‌ندامانی لیژنەکە گۆڕاون

هەولێر-KDP.info- گوته‌بێژی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، گۆڕانكاری له ناوه‌كانی پارتی بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور كراوه و ئه‌م ئێواره‌یه‌یش ناوه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن؛ دەیشڵیت، پشتگیری له بڕیاری چوار لایه‌نەکە ده‌كه‌ن.
(محه‌ممه‌د عه‌لی یاسین) گوته‌بێژی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ناوه‌كانی ئه‌ندامانی پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور ئاماده‌نه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی یادداشتی چوار لایه‌نه‌كانی "شیوعی، زه‌حمه‌تكێشان، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و سوسیالیست" ده‌كه‌ین، كه ئێستا له كۆبوونه‌وه‌دان، ئێمه وه‌ك فڕاكسیۆنی پارتی چاوه‌ڕوانی ئه‌و چوار لایه‌نه ده‌كه‌ین كه خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، پاشان ناوه‌كانی خۆمان ده‌ده‌ینه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان."
(محه‌ممه‌د عه‌لی یاسین) گوتیشی: "داوامان كردووه له بابه‌تی ده‌ستوور كه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شدار بن تێیدا، مافیان ڕەچاوبگیرێت و ئه‌وانیش ئه‌ندامی خۆیان هه‌بێت و پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین"؛ هەروەها دەڵێ، "ئه‌وان له‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا چ بڕیارێك بده‌ن، وه‌ك فڕاكسیۆنی پارتی پشتگیری ده‌كه‌ین و ڕێز له بڕیارەکەیان ده‌گرێن."
گوته‌بێژی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاشکرایشی کرد کە، گۆڕانكاری له ناوی ئه‌ندامانی پارتی بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور كراوه و، ئه‌م ئێواره‌یه ناوه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
رابین شێروانی




