هەڵوێستی به‌غدا بەرانبەر بە هەولێر، په‌رچه‌كرداره

هه‌ولێر-KDP.info- پڕۆژەبڕیارەکەى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا بوو کە باس لە دانی چەک بە شێوەی ڕاستەوخۆ بۆ پێشمەرگە دەکات، پەرچەکرداری حکوومەتی به‌غدای بەدوای خۆیدا هێنا و دیسان بڕینی بەشەبودجەی هەرێمی لێکەوتەوە. ئەمە قسەی (ئه‌شواق جاف)ـە.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق(ئه‌شواق جاف) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیی دیموركراتى كوردستان باوەڕی وایە کە، دواى ئەوەی كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا پرۆژه‌یه‌كى بۆ هاوكاریى سه‌ربارزى بۆ پێشمه‌رگه كرد به‌غدا جۆرێك له په‌رچه‌كردارى پێوه دیاره، به‌تایبه‌تى هه‌ڵوێستى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى كوتله‌كانى عێراق و په‌رله‌مانى عێراق؛ ئه‌م په‌رچه‌كرداره‌یش واى كردووه كار بكاته سه‌ر هه‌ڵوێستى به‌غدا له نه‌ناردنى پاره و ڕێككه‌وتنى هه‌ردوولا؛ هەڵبەت له جێگاى ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ى عاقڵانه‌یان بۆ بڕیارى كۆنگرێس هه‌بوایه هه‌ڵسان به دژایه‌تیى ڕاسته‌وخۆى كورد و بڕیاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
(ئه‌شواق جاف) گوتیشی: "هێشتا به‌غدا پابه‌ند نه‌بووه به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه، له مانگى نیساندا هه‌رێم زیاد له 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ناردووه و له جیاتى ئه‌وه‌ى بەغدا ته‌واوى پاره‌كه بنێرێت، یەک لە چواری پاره‌كه‌ى ناردووه، یانى به‌غدا پاره‌مان لێ ده‌بڕێت و حه‌قمان پێ نادات، پابه‌ند نابێت به ڕێككه‌وتنه‌وه ئه‌ى چى بكه‌ین؟ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تێكى له‌و شێوه بكرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان هه‌موو ئه‌م شتانه به ڕوونى باس ده‌كرێت و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
شیاوی باسە کەمێک لەمەوبەر، سەرۆکی حکوومەتی هەریمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی) و نوێنەرانی کورد لە بەغدا، لە هەولێر کۆ بوونەوە و پرسی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی عێراق بە گشتی و ناوچەکەیش دەخەنە بەر باسەوە.
کارزان سەباح هەورامی




