٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان داوای ڕوونكردنەوە لە حكوومەت دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، لە گفتوگۆكردن لەبارەی پڕۆژەیاسای كۆمپانیای كەپكۆوە بەردەوامن و، ئەندامێكی ئەو لیژنەیەیش دەڵێت، گەنگەشەكردن لەسەری تەواو بووە، بەڵام چەند خاڵێك هەن پێویستیان بە ڕوونكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەیە.

ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان (بەیار دۆسكی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پڕۆژەیاسای كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینەوە و وەبەرهێنانی نەوت "كەپكۆ" لە لیژنەی سامانە سرووشتییەكانە و گفتوگۆكردن لەسەری بەردەوامە و كۆمەڵێك تیبینی لەسەری هەیە و داوا كراوە حكوومەت ڕوونكردنەوە لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسایەوە بدات كە ماوەیەك پێش ئێستا رەوانەی پەرلەمان كرا".
(دۆسكی) گوتیشی: "لە پڕۆژەیاساكەدا هاتووە، سەرمایەی ئەو كۆمپانیایەی دادەمەزرێت ١٠ملیۆن دۆلارە و كارێكی زۆر گەورە دەكات، بۆیە داوامان لە حكوومەت كردووە بێنە پەرلەمان و ڕوونكردنەوە بدەن كە ئەو ١٠ملیۆن دۆلارە بەسە بۆ ئەوەی كاری خۆی پێ بكات، جگە لەوەیش هەندێك تێبینیی دیكەمان هەیە لە ڕووی كارگێرییەوە كە ئەو كۆمپانیایە چۆن مامەڵە دەكات".
ئەوپەرلەمانتارە راشیگەیاند: "پڕۆژەیاساكە ئامادە كراوە، بەڵام چەند خاڵێك هەن كە پێویستیان بە ڕوونكردنەوەی حكوومەت هەیە، بۆیە تاوەكو حكوومەت ڕوونكردنەوەی كۆتایی نەدات، ناتوانین بڕیاری لەسەر بدەین، هەر كاتێك حكوومەت ڕوونكردنەوەی خۆی دا، ئێمەیش تەواوی دەكەین و ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی دەكەین، بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كارەوە و پەسەند بكرێت".

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار