٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بزانە 7 ئەندامەكەی لیژنەی دەستوورى پارتی كێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، پارتیی دیموكراتی كوردستان ناوەكانی خۆی بۆ لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور دیاری كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نەكراون.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی پارتی (فەرحان جەوهەر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور كە حەوت ئەندامی بەر دەكەوێت، ناوەكانی دیاری كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان نەكراون".

(جەوهەر) گوتیشی: "ناوەكانی ئەندامانی پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور بریتین لە: (شێروان حەیدەری)، (حاكم نەمر كەچۆ)، ( ڤاڵا فەرید)، ( فرسەت سۆفی)، (حەكیم خەسرۆ)، ( سیروان زەهاوی) و (فرست ئەحمەد)".

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، ئەمانە ناوی كۆتایی نین و ئەگەری ئەوە هەیە گۆڕانكارییان تێدا بكرێت و وەك دەستپێك ئەو ناوانە دیاری كراون، بەڵام پارتی بۆ دیاریكردنی ئەندامانی، هیچ كێشەی نییە و ئەوە لایەنەكانی دیكەن تاوەكو ئێستا ئەندامانیان دیاری نەكردووە.

جێگای بیرهێنانەوەیە، پێویستە لایەنەكان لە ماوەی مانگێكدا ناوەكانیان بۆ لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور دیاری بكەن و ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانی بكەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار