نوجه‌یفی له ئه‌مه‌ریكاوه: به هه‌رێمكردنی نه‌ینه‌وا مافی پێكهاته‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات

واشنتن-KDP.info- پارێزگاری نه‌ینه‌وا(ئه‌سیل نوجه‌یفی)، جه‌خت له دابه‌شكردنی ده‌سته‌ڵاته‌كان له عێراقدا ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێ، پێكهێنانی هه‌رێمگه‌لی جیۆگرافی پێویستییه‌كه و بۆ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وایش جگه له به‌هه‌رێمبوونی پارێزگاكه‌یان بریتی دیكه‌یان نییه، هه‌ڵبه‌ته مه‌بستی پاش ئازادكردنی مووسڵه.
)نوجه‌یفی) له په‌یمانگای لێتوێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی برۆكێنز له واشنتن ئه‌م لێدوانه‌ی دا، كاتێك ده‌رباره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی مووسڵ قسه‌ی ده‌كرد.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا هه‌روه‌ها گوتی، خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا پێویستیان به‌و هیوایه‌یه تا پاشه‌ڕۆژیان هه‌مان دۆخی به‌ر له داگیركردنی مووسڵ‌یان نه‌بێت.
)نوجه‌یفی) ڕوونی ده‌كاته‌وه، پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان ده‌بێ به دوو قۆناغ بێ، یه‌كه‌میان پێكهێنانی هه‌رێمی جیۆگرافی بۆ نه‌ینه‌وا كه سنووره‌كه‌ی به هێنده‌ی سنووری ئیداریی پارێزگاكه بێ، دواتر قۆناغی دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان یان پارێزگاكان ده‌ست پێ بكات تا قسه له‌باره‌ی پێوه‌ندی نێوانیانه‌وه بكه‌ن؛ جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی به‌پێی ده‌ستووری عێراقی ده‌بێ كه تێیدا به ڕوونی باس كراوه.
ئه‌و باوه‌ری وایه كه، پێكهێنانی هه‌رێمی نه‌ینه‌وا ئه‌و ده‌رفه‌ته به پێكهاته‌كان ده‌دات تا به‌و مافانه‌یان بگه‌ن كه له ده‌ستووردا چه‌سپیوون.
ئاماژه‌یشی دا به‌وه‌ی كه، پارێزگای نه‌ینه‌وا پاش ڕزگاركردنی، پێویستی به هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و پاكه كه تێیدا كۆی هێزه عێراقییه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن، بێئه‌وه‌ی كه‌س له هه‌ڵبژاردن بێبه‌ش بكرێ و ده‌بێ ئه‌م تێڕوانینه بۆ پاش پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی مووسڵ بێته ئاراوه.
زریان زیاد




