٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ مووچەی پێشمەرگە دابەش دەکرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سبەینێ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم دابەشدەکرێ و، لەبابەت ئەو بڕەپارەیەی کە بەغدایش بۆ هەولێری ناردووە سبەینێ ئەنجووەمەنی وەزیرانی هەرێم تاوتووی ئەو بابەتە دەکات.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان نێردراوە و تێیدا ھاتووە، دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق بڕی ٥٤٣ملیار دیناری خستە سەر حسابی بانکی ھەرێم، کە کەمتر بوو لەو بڕەی کە پێویست بوو بینێرێت، ئەمڕۆ %١٠ـی لەو بڕەیشی بڕیوە و تەنها بڕی ٤٨٨ملیارو٧٠٠ملیۆن دیناری بە شێوەی نەختی بۆ ھەرێمی کوردستان ناردووە. سبەینێ سێشەممە ١٢/٥/٢٠١٥ مووچەی مانگی ٣ـی ٢٠١٥   وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ھەر لە ڕاگەیێندراوەکەدا ھاتووە، بڕیاریشە هەر سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە کۆ ببێتەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار