عه‌بادی شوێن پێیی مالیكی ده‌كه‌وێ

هه‌ولێر-KDP.info-ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی ڕووسیا ئاشكرایان كرد، عێراق له هه‌وڵدایه بایی ٣ ملیار دۆلار هێلیكۆپته‌ر و چه‌كی پێشكه‌وتوو له ڕووسیا بكڕێت و له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی)دا له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌وه ڕێك ده‌كه‌ون.
وه‌ك ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه‌یان داوه، ئه‌و 'سه‌فقه'یه‌ی (عه‌بادی) داویه‌تی به به‌رپرسانی ڕووسیا 'سه‌فقه'ی پێشووتره و نوێ نییه.
زانراوه كه، 'سه‌فقه'كه كه بۆ كڕینی چه‌كی ڕووسیاییه، هێلیكۆپته‌ر، تانك، زریپۆش، قه‌نناس و پێداویستییه‌كانی شه‌وبینی له‌خۆ ده‌گرێ.
له‌سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی (نووری مالیكی)دا، گرێبه‌ستی كڕینی چه‌ك له رووسیا واژۆ كرا، به‌ڵام پاش ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵی له‌و گرێبه‌سته‌ی عێراق ده‌یه‌ویست له‌گه‌ڵ ڕووسیایدا بكات و پاش له‌كارلادانی، گرێبه‌سته‌كه به هه‌ڵپه‌سێردراوی مایه‌وه، پێده‌چێ (عه‌بادی) مه‌رامی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ی پێش خۆی بێنێته دی.
ئاژانسه‌كان- زریان زیاد




