داعش له ترسى هێرشى پێشمه‌رگه پردێكیان ته‌قانده‌وه

مووسڵ-KDP.info-داعش لە ترسی پێشمەرگە پردێکیان له شارەدێی حیازیه‌دا تەقاندەوە.
(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) به‌رپرسى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "تیرۆریستانى داعش ئه‌مڕۆ پردە سه‌ره‌کییەکەی شاره‌دێی 'حیازیە'یان بە بۆمبى چێنراو تەقاندەوە؛ ئەو پردە شاره‌دێیه‌كه‌ى به شاروچكه‌ى ته‌له‌عفه‌ر ده‌به‌سته‌وه."
ئه‌و به‌رپرسه‌ى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ گوتیشى: "ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌م پرده له ترسى هێرش و پێشڕه‌ویى هێزى پێشمه‌رگه و هه‌ر هێزێكى تره بەرەو شارۆچکەی ته‌له‌عفه‌ر.
نه‌شوان به‌رزنجى




