پارەکەی بەغدا گەیشتە ھەرێمی کوردستان

هەولێر-KDP.info-سەرۆکی بانکی ناوەندی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە ئێوارەی ئەمڕۆ پارەکەی بەغدا گەیشتە ھەرێمی کوردستان.
سەرۆکی بانکی ناوەندی ھەرێمی کوردستان (ئەدھەم کەریم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت:" ئێوارەی ئەمڕۆ پارەکەی بەغدا گەیشتە ھەرێمی کوردستان کە بەناوی پێشمەرگە و مووچەی فەرمانبەران رەوانە کراوە.
(کەریم)ڕوونیشی کردەوە، 33ملیار دینار وەك بودجەی پێشمەرگەو 510 ملیار دیناریش وەك بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان نێردراوە.
جێی ئاماژەیە، پێشووتر وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند کە ٥٤٣ملیار دینار خراوەتە سەر حیسابی ھەرێمی کوردستان.
بڵند ئیبراھیم-یەحیا سابیر




