٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرێکی سیاسی: ئەمەریکا بە ئاشکرا و بە جیددی لە پشت کوردستانەوەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-چاودێری سیاسی دەڵێ، وەرچەرخانێک لە ھەڵوێستەکانی ئەمەریکا ڕووی داوە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان،  بە تایبەت کە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. جەختیشی کردەوە، جگە لە دەستکەوتی سەربازی سەردانەکەی (سەرۆک بارزانی) دەستکەوتنی سیاسی و ئابوورییشی ھەبووە.

چاودێری سیاسی (د. بوخاری عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بێ گومان سەردانی  (سەرۆک بارزانی) بۆ ئەمەریکا مێژوویی و سەرکەوتوو بووە، لەبەر ئەوەی وەرچەرخانێک لە ھەڵوێستەکانی ئەمەریکا ڕووی دا، بە تایبەت کە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەکات لە شەڕی تیرۆر و لەوبارەیەوە ئامادەیی خۆی بۆ ھەموو ھاوکارییەک نیشان داوە؛ لەوانە دروستکردنی دوو لیوای پێشمەرگە بە ھەموو پێداویستیەکەوە و، پێدانی چەکی قورس بەو دوو لیوایە.
چاودێری سیاسی گوتیشی، جگە لە دەستکەوتی سەربازی، سەردانەکەی (سەرۆک بارزانی) دەستکەوتی سیاسی و ئابوورییشی ھەبووە، چونکە ئەمەریکا گرنگی بە ئەزموونی ھەرێمی کوردستان دەدات کە ھەنگاو بەرەو دیموکراسیەت دەنێت، ھەر لەبەر ئەوەشە ئەمەریکا وڵاتانی ڕۆژئاوا پارێزگاری لە ئەزموونی ھەرێمی کوردستان دەکەن.
(د.بوخاری عەبدوڵا) ڕوونیشی کردەوە، ئەو گۆڕانکارییەی لە ھەڵوێستی ئەمەریکا ڕووی داوە دیارە کە بە ئاشکرا و بە جیددی لە پشت کوردستانەوەیە و، بەرگریی لێ دەکات و دەیپارێزیت و، گرنگیشی پێ دەدات، بۆیە ڕەنگە کۆمەڵێک لە کۆمپانیا گەورەکان بێنە ھەرێمی کوردستان و، خۆیان کۆ بکەنەوە بۆ ئەوەی وەبەرھێنان بکەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار