٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کونسووڵی بەریتانیا و ڕۆمانیا سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ ئەمەریکا بەرز دەنرخێنن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سەرکونسووڵی بەریتانیا و هی ڕۆمانیایش لە هەولێر چوونەکەی سەرۆک 'بارزانی'ـیان بۆ ئەمەریکا بەرز نرخاند و، هیوایان خواست ئەو سەردانە ببێتە هۆی هاوکاری زیاتری جیهانی بۆ پێشمەرگە و لەنێوبردن و تێکشکاندنی یەکجارەکیی داعش.

11/5/2015 لە پیرمام بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستان  پێشوازیی لە (ئەنگۆس ماكی) سەركونسووڵی بەریتانیا لە هەولێر و، (میهایتا ئەننی) سەركونسووڵی ڕۆمانیا لە هەولێر کرد.
(هێمن هەورامی) لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکونسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر  بە ناوی سەركردایەتیی پارتییەوە پیرۆزبایی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکەی حەفتەی ڕابردووی بەریتانیا كرد و، دەستخۆشیشی لە بەربژارە بەریتانییە بن‌کوردەکانی بەریتانیا كرد. هەروەها باسی لە دەستبەكاربوونی كابینەی نوێ‌ لەلایەن پارتی پارێزگارانی بەریتانیاوە كرد و پێی ڕاگەیاندن: "گەلی كوردستان چاوەڕوانی بەردەوامی هاوكارییەكانی بەریتانیا دەكات و هیوای بەرەوپێشبردنی هاوكارییەكان لە قۆناغێكەوە بۆ قۆناغیكی باشتر دەكەن." هەمان دید و تێڕوانی بۆ پارتی بۆ هاوكێشەكان بۆ (ئەننی) كونسووڵی ڕۆمانیا خرایە ڕوو گفتوگۆیان لەسەر كرد.
هەردوو كونسووڵیش ستاییشی ئەو ڕۆڵە نەبەردانەی هێزی پێشمەرگەیان كرد لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و دووپاتكردنەوەی پاڵپشتی و هاوكاری وڵاتەكانیان بۆ گەلی كورد كردەوە، ئەنگۆسی کونسووڵی بەریتانیا لە ڕێگای پەیوەندییەكانی پارتییەوە دەستخۆشی لە ڕەوەندی كورد كرد لە بەشداربوونیان لە پرۆسە سیاسییەكانی وڵاتەكەی و بەتایبەتی لە پرۆسەیەكی وەهای دیموكراسیدا، هەروەها سەردانەكەی (سەرۆك بارزانی)ـیان بۆ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەرز نرخاند و هیوایان خۆاست ئەم سەردانە ببێتە هەوڵێک بۆ پاڵپشتیی زیاتری هێزی پێشمەرگە و هەماهەنگی زیاتر بۆ لە ناوبردن و تێكشاندنی یەکجارەکیی داعش.
سەنگەر هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار