٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردەکاندا کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە فراکسیۆنە کوردەکانی پەرلەمانی عێراق و، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  لە بەغدا کۆ ببنەوە و، باسی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بکەن.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق (خەسرۆ گۆران) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: " ماوەماوە فراکسیۆنە کوردەکان لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا کۆ دەبنەوە؛ بڕیارە ئەم چوارشەممەیشە پێکەوە کۆ ببنەوە."
سەبارەت بە بەرنامەی ئەم کۆبوونەوەیە (گۆران) گوتی، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکرێت؛ لەوانە پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان و بەغدا.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار