٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە جەرگەی داعشاندا نووسییان: "بژی پێشمەرگە"

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رەوشی مووسڵ دەڵێ، دوێشەو لە ناوەڕاستی شاری مووسڵ، لە چەندین شوێندا بە زمانی عەرەبی نووسیویانە: بژی پێشمەرگە، بمری داعش.


بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێشەو لە ناوەڕاستی شاری مووسڵ لە چەندین شوێندا بە عەرەبی دروشمی جۆراوجۆریان دژی داعش نووسیوە؛ وەکو بژی پێشمەرگە بژی کورد، بمری داعش؛ داعش هەر کە زانییان کەوتنە خۆیان و، ئەم بەیانییە هەرلەخۆیانەوە 120 کەسیان گرتووە."


(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی شاری مووسڵدا چەند چەکدارێکی نەناسراو ھێرشیان بردووەتە سەر بارەگایەکی داعش و، چوار تیرۆریستیان لێیان کوشتووە.
(مەموزینی) دەیشڵێت، ھەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان دوو مۆڵگەی داعشیان لە ناوەڕاستی باشیک و بەعزان لە میحوەری باشیکدا بۆردوومان کردووە و، 14 تیرۆریستیان تێدا بردووە.


بڵند ئیبراھیم
 

 
 

هەواڵی پەیوەندیدار