چارەی داعش بەرانبەر پێشمەرگە یان خۆکوشتنە یان خۆ رادەستکردن

هه‌ولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى گوێڕ ئاماژه به‌وه ده‌كات داعش به‌رانبه‌ر پێشمه‌رگه ده‌سته‌وه‌ستانن و هیچ چاره‌یه‌كیان نه‌ماوه؛ یان كوژران یان خۆڕاده‌ستكردن؛ ئیتر داعش ئه‌و هێزه نییه به‌رانبه‌ر به پێشمه‌رگه شه‌ڕ بكات.
(جه‌مال) مۆرتكه به‌رپرسى میحوه‌رى گوێڕ له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "هێزى داعش به‌رانبه‌ر به پێشمه‌رگه شكت خواردوو بووه، بۆیه ئێستا پاشه‌كشه‌یه‌كى ته‌واویان پێوه دیاره، ناتوانن له هیچ میحوه‌رێكى پێشمه‌رگه، بێنه پێشه‌وه، جا ئێستا داعش ملكه‌چى دوو ئه‌گه‌ره؛ یان ده‌بێت به دەستی پێشمه‌رگه بكوژرێن و له‌ناو بچن، یان ده‌بێت خۆیان ڕاده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بكه‌ن." گوتیشی: "داعش له هه‌رێمى كوردستاندا جێگەی نابێتەوە، ئه‌و كه‌سانه‌ش خۆیان فرۆشت و چوونه‌ته ناو داعش به سزاى خۆیان ده‌گه‌ن؛ خه‌ونی ده‌وڵه‌تە بە ناو ئیسلامییەکەیشیان له مووسڵ نایەتە دی و ئاینده‌یان له ناوچه‌كەدا نابێت".
گوتیشى: "داعش تا ماوه‌یه‌ك ئه‌و چه‌كانه‌ى به ده‌سته‌وه‌یه كه هى سوپاى عێراقییه به‌كارى ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌و چه‌كانه‌ى ئێستا به‌كارى ده‌هێنن وه‌ك ئه‌وه نییه له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕى پێشمه‌رگه به‌كاریان ده‌هێنا.




