٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری نەوتی عێراق دەبەنە پەرلەمان.. لەسەر پارەى ھەرێمه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا  -KDP.info-ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى  عێراق دەڵێت، دوای گەرانەوەیان بۆ بەغدا واژۆ کۆ دەکەنەوە تا وەزیری نەوتی عێراق بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت و دەشڵێت لەسەر پارەى ھەرێمه.


(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى  عێراق بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەغدا ئەو پارەیه‌ی لەبری نەوتی مانگی نیسان ناردوویه‌تى، زۆر لەوە کەمترە کە بۆ ھەرێمی کوردستانی ناردووە، چونکە ھەرێمی کوردستان بە تەواوی پابەندی رێککەوتنی لەگەڵ بەغدا بووە، بۆیە پێویست بوو بەغدایش بەھەمان شێوەی ھەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتنەکە بێت، چونکە ئەمە پێشێلکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٥یە."

(سلێڤانەیی) گوتیشی: "بێدەنگ نابین و ھەڵوێستمان دەبێت ئەگەر بەغدا برەپارەی پێویست رەوانە نەکات، لەبەر ئەوەی ئەوەی نێردراوە بەشی ھەرێمی کوردستان نییە، بۆیە لەئێستادا و تا١٠رۆژی دی لە پشووداین، بەڵام کاتێک گەڕاینەوە ئیمزا کۆ دەکەینەوە بۆ ئەوەی وەزیری نەوتی عێراق بانگھێشت بکەین و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەین، هەڵبەت دەمانەوێ بزانین بڕی بەرھەمھێنان وھەرنادەکردن و فرۆشتنی نەوت چەندە و، ھۆکاری چییە ئەو بڕەپارە کەمە بۆ ھەرێمی کوردستان دیاریکراوە لەکاتێکدا ھەرێم پابەندی رێککەوتن بووە."

ئه‌و ئەندامه‌ى لیژنەی دارایی ڕوونیشی کردەوە، تەنیا لە راگەیاندنەکاندا بیستوویەتی کە نوێنەرانی کورد لە بەغدا لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم لەبارەی کیشەی ناردنی کەمیی بەشەبودجەی ھەرێم کۆ دەبنەوە و، تاوەکو ئێستا بۆ ئەو کۆبوونەوەیە بانگھێشتنامەیان پێ نەگەیشتووە.

بڵند ئیبراھیم
انەوەمان بۆ بەغدا ئیمزا کۆدەکەینەوە بۆ ئەوەی لەبارەی نەناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان وەکو پێویست  بانگھێشتی وەزیری نەوتی عێراق بکەین.
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى  عێراق بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەغدا ئەو پارەییه‌ی لەبری نەوتی مانگی نیسان ناردوویه‌تى زۆر لەوە کەمترە کە بۆ ھەرێمی کوردستانی ناردووە، چونکە ھەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتنی لەگەڵ بەغدا بووە بەتەواوی ،بۆیە پێویست بوو بەغداش بەھەمان شێوەی ھەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتنەکە بێت، چونکە ئەمە پێشێلکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٥یە.
(سلێڤانەیی) گوتیشی: "بێ دەنگ نابین وھەڵوێستمان دەبێت ئەگەر بەغدا ھیچ برە پارەیەکی دیکە رەوانە نەکات، لەبەر ئەوەی ئەوە بەشی ھەرێمی کوردستان نییە، بۆیە لەئێستادا بۆ ماوەی١٠رۆژ لەپشووداین، بەڵام کاتێک گەراینەوە ئیمزا کۆدەکەینەوە بۆ ئەوەی وەزیری نەوتی عێراق بانگھێشت بکەین و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەین بۆئەوەی بزانین بری بەرھەمھێنان وھەرنادەکردن و فرۆشتنی نەوت چەندە وھۆکاری چیە ئەو برە پارە کەمە بۆ ھەرێمی کوردستان دیاریکراوە لەکاتێکدا ھەرێم پابەندی رێککەوتن بووە.
ئه‌و ئەندامه‌ى لیژنەی دارایی ڕوونیشی کردەوە، تەنیا لەراگەیاندن بیستوومە کە نوێنەرانی کورد لەبەغدا لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم لەبارەی کیشەی ناردنی کەمی بەشە بودجەی ھەرێم کۆدەبنەوە و تاوەکو ئێستا بۆ ئەو کۆبوونەوەیە بانگھێشت نەکراوین.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار