٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عادل بەرواری: بەم نزیکانە ئەنجامی سەردانە مێژووییەکەی سەرۆک بارزانی دەردەکەوێت

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر -KDP.info- چاودێری سیاسی (عادل بەرواری) رایدەگەیەنێت، ئەم سەردانەی (سەرۆک بارزانی) بەرەو ئەمەریکا مێژوویی بووە و بەم نزیکانەیش ئەنجامەکەی دیار دەبێت و کورد لەو تەنگژەیە دەربازی دەبێت و دەگاتە مافی خۆی.

(عادل بەرواری) چاودێری سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: چوونی (سەرۆک بارزانی) بۆ ئەمەریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا و بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە مێژووییە، کە ئەنجامەکەی بەم نزیکانە ئاشکرا دەبێت و، کورد لەو تەنگژەیە ڕزگاری دەبێت و دەگاتە مافی خۆی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.
ڕوونیشی کردەوە، ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی (سەرۆک بارزانی) توانراوە ببێتە شوێنێکی ئارام وئەمین بۆ ھەموو نەتەوە وپێکھاتەیەک ونزیکەی دووملیۆن ئاوارەیشی تێدا نیشتەجێیە، بۆیە ھەموو وڵات و ڕێکخراوا جیهانییەکان ھاوکاری ھەرێمی کوردستان دەکەن.
(عادل بەرواری) دەیشڵێت، ھەرێمی کوردستان لە ھەموو ڕوویەکەوە سەرکەوتوو بووە، بۆیە مافی خۆیەتی ئێستا کە چەندین ساڵە خەبات دەکات بگاتە ئامانج و، داخوازییەکانی.
لەکۆتاییشدا رایدەگەیەنێت، ئەمەریکا لەو سیاسەتە ئاگادارە کە هەرێمی کوردستان لەژێر سەرکردایەتی (سەرۆک بارزانی) پێڕۆی کردووە کە ئەجیندایەکی دروستە و ئاشتیخوازانەیە، هەڵبەت کوردیش کە  شەڕی داعش دەکات و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەیش بەسەر تیرۆریستان، وایکردووە ئەمەریکا زیاتر بە کورد سەرسام بێت.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار