پێشمەرگەکانی زێرەڤانی پیلانێکی تیرۆریستانیان پووچەڵ کردەوە

ناوەران -KDP.info- سوپاى یه‌كى پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی پیلانێكی تیرۆریستانی داعشی پووچه‌ڵ كرده‌وه و لە ناوەران، گوندی ئەب‌کەشە، محەلەبییە و خورساباد گورزی گەورەیان لە داعش وەشاند و زیانی زۆریان لێیان دا.
شه‌وی شه‌ممه، ١٠ـی ئایاری 2015، كاتژمێر 08:50 خوله‌ك، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له گوندی ئه‌ب‌كه‌شه به‌رامبه‌ر دووڕێیانی ئاسكی مووسڵ و كه‌سكێ، له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به سوپای یه‌كی زێڕه‌ڤانی به هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان كرانه ئامانج و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژران و سه‌رجه‌م كه‌رسته و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوه‌نێكى 120 ملم له‌ناو بران.
هه‌روه‌ها كاتژمێر 09:35 ی هه‌مان شه‌و، له نزیك گوندی محه‌له‌بییە له ڕۆژهه‌ڵاتی دووڕێیانی ئاسكی مووسڵ ــ كه‌سكێ، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تیرۆریست له كاتێكدا سه‌رقاڵی پیلاندانان بوون بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی به هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان كرانه ئامانج، وێڕای كوژرانی سه‌رجه‌م تیرۆریسته‌كانی داعش، چه‌ند ئۆتۆمبێلێكیان سووتێنرا. خۆشبه‌ختانه ئه‌و چالاكییه به بێ هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی به سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامدرا.
هه‌ر له درێژه‌ى چالاكییه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا، دوێنێ شه‌ممه 9ى ئایارى 2015، كاتژمێر 11:30 پێش نیوەڕۆ، لە میحوەری "ناوەران" لقی پاڵپشتی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێڕەڤانی بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بنكە و بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی "خورساباد" ئاگرباران كرد و، لە ئەنجامدا زەرەر و زیانێكی زۆر بەر تیرۆریستانی داعش كەوت.




