٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا ئەمساڵ ٢تریلیۆن‌و٤٠٠ ملیاری هەرێم قەرزارە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-بەغدا ئەمساڵ ٢تریلیۆن‌و٤٠٠ملیار دینار قەرزاری هەرێمە، ئەو ڕێككەوتنە لە بوودجە جێگیركراوە و دەبێت قەرەبوو بكرێتەوە.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی  پارتیی   دیموكراتی  كوردستانی ڕاگەیاند: ئەو پارەیەی بەغدا  مانگانە بۆ هەرێمی كوردستانی دەنێرێت نەك هەر بەدەر لە بوودجەیە، بەڵكو پارەی ئەو نەوتەی هەرێمیش نییە كە لە ڕێگەی سۆمۆ دەیفرۆشێت، ئێستا هەرێم ڕۆژانە زیاتر لە 550هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، بۆیە پێویستە بەغدا مانگانە تریلیۆنێك‌و200ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت."

(نەجیبە نەجیب)  گوتیشی: "لەو 3 مانگەدا ئەو پارەیەی بۆ كوردستان نێردراوە تریلیۆنێك‌و227ملیار دینار بووە، كە دەكاتە بودجەی یەك مانگ، ئەوەشی نێردراوە  مانگانە بەشی مووچەی فەرمانبەرانیشی نەكردووە، ئەگەر بە هۆی نەبوونی نەختینە، پارەی تەواو لە ماوەی 3 مانگی ڕابردوودا نەنێردرابێت ئەوە پارەكە قەرزە و دەبێت بدرێت كە دووتریلیۆن‌و400ملیار دینارە، چونكە ئەوە ڕێككەوتنە و لە بوودجە جێگیركراوە و دەبێت قەرەبوو بكرێتەوە.

ئەندامەكەی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق ڕوونی دەكاتەوە حكوومەتی هەرێم پابەندی ناردنی نەوتە و ڕێكەوتنەكەشی  جێبەجێ كردوە، بۆیە پێویستە بەغدا %17ی بودجە بۆ كوردستان بنێرێت.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار