بۆ بانگهێشتکردنی مالکی کۆ دەبنەوە

بەغدا-KDP.info-جێگری لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی شاری مووسڵ ڕایده‌گه‌ینێت لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی مووسڵ دانیشتنێكی تایبه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بانگهێشتی نووری مالیكی بكرێت و له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی دیش تاوتوو بکرێت.
جێگری لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی شاری مووسڵ (شاخه‌وان عه‌بدوڵا) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گفتووگۆیمان هه‌بوو له هه‌فته‌ی ڕابرد به‌ئاماده‌بوونی گشت ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه كۆبوونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان تێكچوو سوننه و كورد په‌ڕله‌مانیان جێهێشت به‌هۆی بڕیاری كۆنگرێسه‌وه كۆ بووینه‌وه به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو ته‌واو نه‌بوو."
(شاخه‌وان عه‌بدوڵا) گوتیشی، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له سه‌ره‌تای دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نووێنه‌رانی عیراق هه‌موومان بتوانین دانیشتنێكی گفتوگۆ بكه‌ین له نێوان خۆمان به ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه له‌سه‌ر بابه‌تی بانگهێشتكردنی (نووری مالیكی) و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دی.
جێگری لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی شاری مووسڵ زیاتر گوتی: "هه‌ر له دانیشتنه‌كه چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی خۆمان ده‌خه‌ینه ڕوو هه‌ندێكی ماوه ده‌یكه‌ین به ڕاپۆرتێكی ته‌واو دواتر ده‌یده‌ین به سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان."
نه‌شوان به‌رزنجی




