٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تەرمەکان پاسەوانی سەرۆککۆمار نین

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-ئەمڕۆ چوار تەرم لە گوندێکی سەر بە قەزای خورماتوو دۆزراونەتەوە کە تەنھا ئێسکوپرووسکیان ماوە و، ڕەنگە ١٠ مانگ زیاتریس بێت ئەو چوار کەسە کوژرابێتن.

لە دوێنێوە پێنج پشتمێر (حیمایە)ی سەرکۆماری عێراق لە ڕێی گەڕانەوە بەرەو بەغدا بێسەروشوێن بوونە و مۆبایلەکانیشیان داخراوە؛ ئەمڕۆ چەند تەرمێک دۆزرانەوە کە گوایە تەرمەکانی ئەوانن، لەم بارەیەوە ڕائید (فارووق ئەحمەد) بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوار تەرم لە گوندێکی سەر بە قەزای خورماتوو دۆزراونەتەوە کە تەنھا ئێسکوپرووسکیان ماوە و، ڕەنگە ١٠ مانگ زیاتریس بێت ئەو چوار کەسە کوژرابێتن."

ڕائید (فارووق ئەحمەد) گوتیشی، ئەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە ھی پشتمێرەکانی سەرۆککۆمار نین، چونکە ئەوان دوێنێ ون بوونە، ئەمانە ١٠ مانگ زیاتریشە کوژراون.
(ئەحمەد) راشیگەیاند، سەرەڕای بە دواداچوونی بەردەوام تا ئێستا پشتمێرەکانی سەرۆککۆمار نە دۆزراونەتەوە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار