حەفتەی دابێ بەغدا بڕە پارەیەکی دی بۆ هەرێم دەنێرێ

بەغدا-KDP.info-ئه‌ندامێكى كورد له لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ڕایگەیاند بڕیار وایه حه‌فته‌ى دابێ حكوومه‌تى عیراق بڕه پاره‌یه‌كى تر بۆ جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بنێرێ.
(سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلێڤانه‌یى) ئه‌ندامى كورد له لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه ئێمه چاوه‌ڕێین حكوومه‌تى عیراقى فیدڕاڵ بڕیاربوو پاره‌ى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بنێرن به‌رامبه‌رى ئه‌و گه‌نمه‌ى جووتیاران دایانه به سایلۆكان و حكوومه‌تى عیراق و وه‌زاره‌تى بازرگانى وه‌ریان گرتووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق گوتیشى: "به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى گه‌یشتووه پێمان و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى ئێمه كردوومانه به وه‌زاره‌تى داراییەوە حه‌فته‌یه‌ك لەمەوبەر پێمانیان ڕاگه‌یاند كه له ماوه‌ى 14 ڕۆژى تر پاره‌كه ده‌نێرن له‌و كاته پاره‌كه له به‌ر ده‌ستیان ئاماده‌یه و له‌م ماوه‌یه ده‌یده‌ن به بانكه‌كان تا بیده‌ن به جووتیاران؛ بەو حیسابە حه‌فته‌ى دادێ ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌بێت بگات، به‌ڵام جارێ نەیانگوتووە پارەکە چەندە."
نه‌شوان به‌رزنجى




