ئاڵاى كوردستان له 'گۆكجه‌لیل'ـیش بڵند كرایەوە

مووسڵ-KDP.info- ئه‌مڕۆ جارێكى تر ئاڵاى كوردستان له سنوورى ژێر ده‌ستى داعش به‌رز كرایه‌وه.
(سه‌عید مه‌موزینى) به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مرۆ له گه‌ڕه‌كى گۆكجه‌لیل له‌لایه‌ن ژماره گه‌نجێكى نه‌ناسراوى كورد ئاڵاى كوردستان به‌رزكرایه‌وه."
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ گوتیشى: "هه‌ر ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش 18 ئافره‌تیان گولله‌باران كرد به هۆى ڕه‌تكردنه‌وه‌یان بۆ جیهادى‌نیكاح و دوو گه‌نجى تریشیان به هه‌مان شێوه گولله‌باران كردووه.
(مه‌موزینى) زیاتر گوتیشى، تیرۆریستانى داعش له بارێكى زۆر خراپدان، به تایبه‌ت ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان بڵاو بوونه‌ته‌وه؛ له ئه‌نجامدا 260 كه‌سیان له ناوچه جیاجیاكانى شارى مووسڵ ده‌ستگیر كردووه، چونكه له سێبه‌رى خۆشیان به‌گومانن.
نه‌شوان به‌رزنجى




