به‌شاره‌تى: له هه‌ڵه‌بجه ئاره‌زوومه‌ندى بۆ پێكهێنانى ئیدارەکە نیە

هەڵەبجە -KDP.info- به‌رپرسى لقى 12ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له پارێزگاى هەڵەبجه ده‌ڵێ، داخوازى و ئه‌و بڕیاره‌ى ئێمه نه‌گۆڕه كه قایمه‌قامى ناوه‌ندىی هەڵەبجه داخوازیمانه تا ئێستاش لایه‌نى به‌رامبه‌ر واتە یه‌كێتى، ئاماده نییه بیدات پێمان، كه‌چى بۆ داخوازى كۆى لایه‌نه‌كان ڕازییه ته‌نها له‌سه‌ر هى پارتیى ڕه‌زامه‌ند نیه.
به‌رپرسى لقى 12ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له پارێزگاى هەڵەبجه (فازڵ به‌شاره‌تى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌یبینین ئاره‌زوومه‌ندى نییه بۆ ئه‌وه‌ى ئیداره‌ى پارێزگا پێك بهێنرێت؛ خۆشبه‌ختانه‌ش له پێش سه‌ردانه‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) بۆ ده‌ره‌وه واژۆى له‌سه‌ر خودى پارێزگار كردووه، ئه‌وانى تر ماونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى ناوچه‌كه قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام به كورتى لایه‌نى به‌رامبه‌ر كه گشت جه‌مسه‌ره‌كانى دەسەڵاتى به ده‌سته ئه‌یه‌وێ به‌و شێوه‌یه بڕوات و نایه‌وێ هیچ پۆستێكى تر بدات به لایه‌نێكى تر بۆیه ده‌ڵێم هیچ پۆستێك له كوردستان تاپۆى هیچ كه‌سێك و لایه‌نێكى سیاسى نیه تا له‌ده‌ستى نه‌بێته‌وه بۆ كه‌سێكى تر.
(فازڵ به‌شاره‌تى) ڕاشیگه‌یاند: "ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك له‌په‌یوه‌ندى داین له‌ماوه‌ى پێشوو ده‌سته‌یه‌كى كه‌سایه‌تى و مامۆستایانى ئایینى ناوچه‌كه سه‌ردانى ئێمه‌یان كرد و په‌یوه‌ندیم پێیان كرد؛ له‌م ڕۆژانه به‌ڵام هیچ ئه‌نجامى ئه‌وتۆیان ده‌رنه‌بڕیوه لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌میان ده‌ستنیشان نه‌كرد؛ نه بۆ ئێمه و نه بۆ كه‌سى تر پێشمان باش نه‌بوو بێده‌نگى بكه‌ن له ئه‌نجامى سه‌ردانى خۆیان، ئێمه له سه‌ره‌تاوه ویستمان هەڵەبجه بكه‌ین به كلیلى كردنه‌وه‌ى هه‌موو توێژه‌كان و ئه‌و به‌سته‌له‌كه‌ى له‌ناو توێژه‌كان دروست بووه كه چى گرێ كوێره‌كه له هه‌ڵه‌بجه دروست بووه.
(به‌شاره‌تى) گوتیشى، ئێمه به پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كه له 29/10ـى پێشوو كردوومانه داخوازى ئێمه‌یه وئه‌وبڕیاره‌ى ئێمه نه‌گۆڕه كه قایمه‌قامى ناوه‌ندى داخوازیمان بوو تا ئێستاش لایه‌نى به‌رامبه‌ر ئاماده نییه كه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه كه‌چى بۆ داخوازى كۆى لایه‌نه‌كان ڕازییه ته‌نها له‌سه‌ر هى پارتیى ڕه‌زامه‌ند نییه؛ هۆكاره‌كه‌ى چیه نازانین ده‌بێت خۆیان وه‌ڵام بده‌نه‌وه پێم وایه پارێزگار دراوه به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئیمزاى به‌ڕێز (سه‌رۆكى هه‌رێم)ـى بۆ كراوه وه جێگره‌كانى لایه‌نه ئیسلامیه‌كانه و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاش هى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه قایمه‌قامیش به ناوونیشان ده‌بێت هى ئێمه بێت، به‌ڵام ڕ‌ازى نەبوونە.
(فازل بەشارەتی)گوتیشی، تا دانوستانەکان مابێت ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی کە پۆستی قایمقامی ھەڵبجە بە پارتیی دیموکراتی کوردستان بدرێت و جگە لەو پۆستە ھیچ پۆستێکی دیکە وەرناگرین، چونکە پێشتر بەرێککەوتن بە ئێمە دراوە، ئەگەر بە ئاقارێکی دیکە نەبر درێت.
نه‌شوان به‌رزنجى-بڵند ئیبراهیم




