نێچیرڤان بارزانی سەردانی نەوشیروان مستەفای کرد

سلیمانی-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان شەوی دوێنێ سەردانی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و لە دیدارێکدا باس له كێشه ئابوورییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم و مووچه‌و بودجه‌ی هه‌رێم و ئه‌و كێشانه كران كه به‌ره‌و رووی هه‌رێم ده‌بنه‌وه؛ ئەمەو ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له پێوه‌ندی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چۆنییه‌تی تێپه‌ڕاندنی كێشه ناوخۆییه‌كان.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری سلێمانی؛ (نێچیرڤان بارزانی) شه‌وی رابردوو سه‌ردانی (نه‌وشیروان مسته‌فا) رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆرانی كرد له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا؛ له‌و سه‌ردانه‌دا باس له كێشه‌و گرفته ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا‌و باسیش له شه‌ڕی داعش و چۆنییه‌تی به‌رده‌وامیدان به به‌رگری و خۆڕاگری له دژی تیرۆریستانی داعش كرا. لە دیدارەکەدا باس له كێشه ئابوورییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم و مووچه‌و بودجه‌ی هه‌رێم و ئه‌و كێشانه كران كه به‌ره‌و رووی هه‌رێم ده‌بنه‌وه؛ ئەمەو ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له پێوه‌ندی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چۆنییه‌تی تێپه‌ڕاندنی كێشه ناوخۆییه‌كان.




