٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە هەموومان بە تیم کار بکەین

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لە میانی سەردانی بۆ پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "دەستخۆشی لە پارێزگاری سلێمانی دەکەم کە لەوەتەی دەست بەکاربووە بە تیم لەگەڵ ستافەکەی کاردەکات و هیوادارم ئەو رۆحیەتی کارکردنە لەنێوانیاندا بمێنێ و هەموومان بتوانین بە تیم کاربکەین بۆئەوەی زیاتر خزمەتی ئەو وڵاتە بکەین".
هەر لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ شاری سلێمانی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ 10/5/2015 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری سەردانی باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی كرد و لەلایەن پارێزگار و جێگرەكەی و ستافی پارێزگاوە پێشوازی لێ كرا.

لە دیدارێکدا سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە پارێزگار و جێگرەكەی و ستافی نوێی پارێزگای سلێمانی كرد بەبۆنەی دەست بەكاربوونیان و هیوای خواست كە وەك یەك ستاف و بە تیم كارەكانیان ئەنجام بدەن و هەرچی زۆرتر خزمەت بە خەڵكی شار و پاریزگای سلێمانی بكەن.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە كێشە و گرفتەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كرا بە تایبەت لە ڕووی ئاو و كارەباوە و ئەنجامدانی پرۆژەی زیاتر بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان.

دواتر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، (نێچیرڤان بارزانی) باسی كۆبوونەوەی لەگەڵ ستافی پارێزگای سلێمانی كرد و گوتی: "لەگەڵ پارێزگار باسی کێشەکانی سلێمانیمان کرد و بەشێوەیەکی گشتی ئەو کێشانەی کە تا ئێستا ماونەتەوە و هەروەها باسی ئەو پرۆژانەمان کرد کە ئێستا پێویستیان بەوە هەیە پارەیان بۆ خەرج بکرێت و سلفەیان پێبدرێت. من و وەزیری دارایی پشتیوانی خۆمان بۆ پارێزگار دەربڕیوە لەبەرامبەر ئەوکارانەی کە تا ئێستا کردویەتی  و هەروەها دەستخۆشی لە پارێزگاری سلێمانی دەکەم کە لەوەتەی دەست بەکاربووە بە تیم لەگەڵ ستافەکەی کاردەکات و هیوادارم ئەو رۆحیەتی کارکردنە لەنێوانیاندا بمێنێ و هەموومان بتوانین بە تیم کاربکەین بۆئەوەی زیاتر خزمەتی ئەو وڵاتە بکەین".

هەواڵی پەیوەندیدار