٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوكاری بەسەر 3000 خێزانە ئاوارەی كەمپەكانی باریكە و عەربەت دابەش کرا

سەرچاوە: KDP.info

عەربەت-KDP.info- لەشاری سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپەكانی عەربەت و باریكە، پارسێلی خۆراكی بەسەر 3000 خێزانە ئاوارەدا دابەشكرد.

ڕۆژی 10/5/2015 لە بەردەوامی خزمەتكردن بە ئاوارەکان, دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەرێگەی ئۆفیسەكانیەوە بەشێوەیەكی بەردەوام خۆراك و پێداویستی جۆراوجۆری ئاوارەکان دابین دەكات، لەو میانەشدا لە كەمپەكانی باریكە و عەربەت لە شاری سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیمارات هەستان بە دابەشكردنی پارسێلی خۆراك و پێداویستی بەسەر 3000 خێزاندا كە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژئاوای كوردستان و ئاوارەكانی ناوەڕاستی عێراقن و لەو دوو كەمپەدا نیشتەجێ كراون.

هەواڵی پەیوەندیدار