٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ جەعفەر: فەوجێک بۆ جەلەولا دادەمەزرێت و کرووییەکانی تێدا نابێ

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین  -KDP.info-بەرپرسی لقی15ـی پارتی لە خانەقین دەڵێت، فەوجێکی فریاکەوتن بۆ جەلەولا دادەمەزرێت و رێککەوتن کراوە کە بەھیچ شێوەیەک رێگە نادرێت ئەندامانی عەشیرەتی کرووییه‌كان لەو فەوجەدا ھەبن و بەشێکیشیان کورد دەبن؛ ده‌شڵێت، سەرەڕای نەمانی داعش لە ناوچەکە، بەڵام گرووپێکی چەکدارانی نەناسراو پێشێووی لە ناوچەکە دروست دەکەن و ھاووڵاتیانی سڤیل دەکوژن بە ناوی داعش کە ئەوانە کۆنەبەعسین.

بەرپرسی لقی15ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ھێزی خوراسان کە شیعە مەزھەبن لە جەلەولا بوو لەئێستاشدا بۆ سەربازگەی کوبرا کشاونەتەوە و، بڕیارە فەوجێکی فریاکەوتن دروست بکرێت و شوێنی ئەوان بگرێتەوە، چونکە فەوجە کۆنەکە زۆرێکیان له‌گەڵ داعشن و سەر بە عەشیرەتی کرووییه‌كان بوون، بەڵام لەئێستادا ئەو فەوجەی دروست دەکرێت لە دیالەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت و بڕیارە کوردیشی تێدا بێت، بەڵام رێککەوتن کراوە کە بەھیچ شێوەیەک ئەوانەی کرووی بن نابێت لەو فەوجەدابن."

(شێخ جەعفەر) گوتیشی: "لە ناوچەکانی قەرەتەپە و جەبارە و مەندەلی جۆرێک لە پشێوی ھەیە و، چەکدارانی ناوچەکە شەوان خۆیان دەکەن بە داعش و دەچنە سەر ماڵی خەڵک و ھاووڵاتیان دەکوژن، تاوەکو ئێستایش ١٠کەس کوژران لە ناوچەی مەندەلی، بەڵام داعش خۆی لە ناوچەکە کەم بووەتەوە، ئەوەی ھەیە زیاتر کۆنەبەعسییەکانن."

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار