پارتی و یەکیتی لە کۆبوونەوەدان

سلێمانی-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 10-5-2015 لە سلێمانی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی(نێچیرڤان بارزانی) بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی گەییشتنە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و کەمێکی دی کۆبوونەوە ساز دەدەن.
شاندەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی پێک دێت لە، جێگری سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان (فازڵ میرانی)، (مەحموود محەممەد)، (عێزەددین بەرواری) و( ڕێبوار یەڵدا).
وەک زانراوە، شاندی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییش پێک هاتووە لە جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی(کۆسرەت ڕەسووڵ)، (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد)، (قادر حەمەجان) و (مەلا بەختیار) و (عومەر فەتاح).
وەک زانراوە لە کۆبوونەوەکەدا پرسگەلێکی نێوخۆیی و دۆخی عێراق و جەنگی دژ بە داعش، هەروەها ڕەوشی ناوچەکە دەخەنە بەر باسەوە.




