٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تۆڕێكی داعش لە كەركووك دەسگیر كرا.. سەرحەد قادر: لە ڕیشەوە دەریاندەهێنین

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info-  بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك رایگەیاند، لە ناوچەی پیشەسازیی كەركووك چەند داعشێك دەسگیر كراون كە بە شێوەی تیم كاریان كردووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك عەمید (سەرحەد قادر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین لە ناوچەی پیشەسازیی كەركووك چەند ئەندامێكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەسگیر كراون و لە ئێستادا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، چونكە گومان دەكرێت ئەوانە تۆڕێكی مەترسیداری تیرۆریستی بن و پەیوەندیی بەهێزیان لەگەڵ داعشدا هەبووە و لە ماوەی ڕابردوویشدا چەند حاڵەتێكی كوشتن و ڕفاندنی خەڵك و تۆقاندنی خەڵك هەبووە، بۆیە گومان دەكرێت ئەو كەسانە ئەو كارەیان ئەنجام دابێت و دەمانەوێت بە دوای ناسنامەی كۆمەڵێك كەسی دیكەدا بگەڕێن كە پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ داعشدا هەیە".
(سەرحەد قادر) گوتیشی: "دەمانەوێت لە شاری كەركووك داعش لە ڕیشەوە دەربهێنین و سەرجەم شانە نووستوەكانیان لەناو ببەین، بۆ ئەم مەبەستەیش هەڵمەتێكی فراوان ئەنجام دراوە و خەڵكێكی زۆر دەسگیر كراون، هەڵمەتەكانیش لەو بارەیەوە بەردەوام دەبن".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك ئەوەیشی خستە ڕوو، ژمارەی دەسیگركراوەكانی ناوچەی پیشە سازی 4 كەسە و لە چەند گەڕەكێكی دیكەیش پشكینین بەردەوامە.
كارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار