٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێنج پاسەوانی سەرۆككۆماری عێراق بێسەروشوێنن.. دوویان كوردن

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو دەڵێت، لە دوێنێوە 5 لە پاسەوانەكانی سەرۆككۆماری عێراق كە لە خورماتوو بەرەو بەغدا بۆ سەر ئەركەكانیان رۆییشتوونەتەوە، بێسەروشوێنن و چارەنووسیان دیار نییە.

بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتی: "دوێنێ 5 لە پاسەوانەكانی سەرۆككۆماری عێراق ویستوویانە بەرەو بەغدا بچن بۆ دەوامی خۆیان، بەڵام نەگەییشتوون و تەلەفۆنەكانیشیان داخراوە و بێ سەرو شوێنن".
رائید (فارووق) گوتیشی، ئەو پێنج پاسەوانە دوو كورد و دوو توركمان و یەكێكیشیان عەرەبە .
زیاتر گوتی، لە ئێستادا ناتوانن هیچ كەس و لایەنێك لە دیارنەمانی ئەو ئەو پێنج پاسەوانە تۆمەتبار بكەن.
بەرپرسی ئاساییشی خورماتوو ئەوەیشی خستە ڕوو، ئێستا هاتووچۆ لە خورماتوو بۆ بەغدا لەلایەن حەشدی شەعبییەوە قەدەغە كراوە، جگە لەو خەڵكانەی سەر بە ئەوانن، رێگە بە هیچ كەسێك نادەن بەو رێگایەدا هاتوچۆ بكات.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار